تەوەرەکانی هەڵبژاردنی یەکیەتی چەپەکان بۆ هێلسینکی

  سۆرانی   العربية   По-русский  Suomi   Svenska   English   Davvisámegiella   Somali   Romani

تەوەرەکانی هەڵبژاردنی یەکیەتی چەپەکان بۆ هێلسینکی

یەکیەتی چەپەکانی هێلسینکی، بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی بۆ پەرلەمان لە روانگەی پرسەکانی پێوەندیدار بە هێلسینکیەوە داڕشتووە.

نایەکسانی – ژیان مافی هەموو کەسێکە

زیادبوونی نایەکسانی لە هێلسینکی بۆ نموونە لە پێوەندی لە گەڵ خزمەتگوزاریەکانی تەندوروستی و پەروەردەدا لە نێوان گەرەکە جیاوازەکانی هێلسینکی.

  • ئێمە النی زۆری تێچووەکانی هەرکەسێک بۆ خزمەتگوزاریەکانی کۆمەاڵیەتی و تەندوروستی 760 ئێورۆ دیاری دەکەین، چونکە هەمووکەس دەبێ بتوانێت بەرادەی پێویست و چاک خزمەتگوزاری تەندوروستی وەرگرێت.
  • ئێمە بە کەمکردنەوەی نرخی کرێی ماڵەکان و نوێ کردنەوەی سیستەمی بیمەی کۆمەاڵیەتی بە دابی داهاتی بنەمایی هەژاری کەم دەکەینەوە. هەمووکەس مافی بژێوی بەبێ ئەوەی پێویست بە سووک کران بێت هەیە.
  • دانیشتوانی هێلسینکی خەڵکانی جۆراوجۆرن، بۆیە ئێمە دژی هەاڵواردن کار دەکەین.

گۆڕانی کەشو هەوا (رێبا) – دوا دەرفەت بۆ ئەوەی هەوڵی جیددی بدرێت

گۆڕانی رێبا شوێندانەرە لە سەر هێلسینکیش  و ئەرکی ئێمە ئەوەیە بەرگری بکەین لە گۆرانی رێبا.

ئامانجی فینالند و هێلسینکی لەو پێوەندیەدا دەبێ بەرتەسک کەرەوەی ئەو گۆڕانە بێت.

  • سروشتی شار خاوەنی رۆڵی خۆیەتی بۆ راکشانی ”کەربۆن” راگرتنی فرەرەنگی سروشت، بۆیە ئێمە دەبێ دارستان، دوڕگە و قەراخ ئاوەکانمان بە جوانی بپارێزین.
  • بە سەرمایەگوزاری لەسەر هاتوچۆی بە تراموا رێبای بێ کەربۆن بەرەوپێش دەبەین.
  • لە هێلسینکی و هەموو فینالند تا کۆتایی سالی 2025 دەبێ واز لە بەکارهێنانی خەلۆز بهێندرێت.

قۆناغی وەرچەرخانی ژیانی کاری – پەروەردە باشترین بیمەیە

ژیانی کاریی لە حاڵی گۆڕاندا لە هێلسینکی دەبیندرێت. لێرە لە لە جیهانی بەدیجیتاڵ بووەدا کار بە مووچەی کەمەوە هەیە.

بەاڵم بۆ نموونە بە هۆی گرانی خانووبەرە کرێکار نادۆزرێتەوە.

  • مووچەیەک کە لە کار وەردەگیرێت دەبێت بە رادەیەک بێت کە النی کەمی ژیانێکی ئاسایی مسۆگەر بکات. بۆیە ئێمە کاردەکەین بۆ مسۆگەرکردنی النی کەمی مووچە، یەکسانی مووچە و بەکاربردنی مووچەی سفر سنووردار دەکەین.
  • لەکاتی گۆڕانی کاردا، پەروەردە باشترین بیمە )تەئمین(ە. ئێمە بۆ هەمووکەس خوێندنی بێ بەرامبەر لە هەموو ئاستەکاندا مسۆگەر دەکەین و پەیمان دەدەین خوێندن و پەروەردەی نوێ بۆ کەسانی بێکار بە بێ لەبەرچاوگرتنی تەمەنیان بۆ پەروەردەی سەرلەنوێ مسۆگەر بکەین.
  • ژیانی یەکسانی کاری بریتیە لە مۆدێلی پشووی یەکسان لە نێوان ئەندامانی بنەماڵە (6+6+6)